Aladdin Mustafaoğlu
14 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازیی لە وەزیری پیشەسازیی و بازرگانی نێودەوڵەتیی مالیزیا، محەمەد ئەزمین عەلی کرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی دیپلۆماتییەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ئەردۆغان لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە چاوی کەوتووە بە محەمەد ئەزمین عەلی و دوور لە چاوی میدیاکان کۆبوونەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، وەزیری پیشەسازی و تەکنۆلۆجیای تورکیا، مستەفا ڤارانک ئامادەی دیدارەکە بووە.