Wassim Samih Seifeddine
14 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2021
بەيروت - AA
سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی لوبنان، سەعد حەریری ئاشكرایكرد، لەسەر بنەمای دەستپێشخەرییەکەی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لوبنان، نەبیهـ بڕی، پێکهاتەی کابینەی حکوومەتەکەی کە لە ٢٤ وەزیری تەکنۆکرات پێکهاتووە، پێشکەش بە سەرکۆماری وڵاتەکەی، میشێل عەون کردووە.
سەعد حەریری دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری لوبنان، میشێل عەون، کە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: "وای دەبینم کە ئەم حکوومەتە ئەو داڕمانە رابگرێت کە وڵاتەکەمان رووبەڕووی بووەتەوە".
مانگێک پێش ئێستا، حەریری رایگەیاندبوو، پێکهاتەی حکوومەتەکەی پێشکەش بە سەرکۆماری لوبنان کردووە، بەڵام لەلایەن میشێل عەون-هوه رەتکرابووەوە.
سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی لوبنان هیوای خواست کە سبەی پێنجشەممە، میشێل عەون لەبارەی پێکهاتەی حکوومەتی نوێ وەڵامیان بداتەوە تاوەکو لەسەر ئەو بنەمایە بەرنامەی کارەکانیان دابڕێژن.
گوتیشی: "لە دوای نۆ مانگ، ئێستا کاتێکی راستەقینەیە بۆ من".
ماوەی نۆ مانگە بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان میشێل عەون و سەعد حەریری، نەتوانراوە حکوومەتی نوێ لهجیاتی حکوومەتی کاربەڕێکەر بەسەرۆکایەتی حەسان دیاب کە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ و بەدیارییکراوی شەش رۆژ دوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت دەستی لەکارکێشایەوە، پێکبهێنرێت.