Murat Özgür Güvendik
10 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2022
جۆهانسبێرگ - AA
لە ئاکامی هێرشێکی چەکداریی بۆ سەر یانهكهی شهوانه لە شاری جۆهانسبێرگ-ی وڵاتی ئەفریقای باشوور، لانیكهم ١٤ کەس کوژران.
لەوبارەیەوە پۆلیسی جۆهانسبێرگ رایگەیاند، لە ئاکامی هێرشکردنە سەر مەیخانەیەک لە شارۆچکەی سۆوێتۆ، ١٤ كهس کوژران و نۆی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها راگەیەندرا پۆلیس لە شوێنی رووداوەكە لە لێكۆڵینەوە بەردەوامە.