Sayed Khodaiberdi Sadat
09 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2020
كابول - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراودا بە یەکەیەکی سەربازییدا لە پارێزگاى غەزنە لە ئەفغانستان، حەوت کارمەندی ئەمنیی گيانیان لەدەستدا.
گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆی ئەفغانستان، تاريق ئاريەن، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوە کرد بە ئۆتۆمبيلێكى بۆمبڕێژكراو هێرش کراوەتە سەر یەکەی سەربازیی ناوچەی کۆتال راوزا لە پارێزگاى غەزنە.
ئاريەن باسی لەوە كرد كە بەهۆی تەقينەوەكەوە حەوت کارمەندی ئەمنیی گيانيان لەدەستداوە و ١٦ی ديكەش برينداربوون.
هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.