Sayed Khodaiberdi Sadat
14 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2020
کابول- AA
چەکدارەکانی تاڵیبان لە ویلایەتی قەندوز لە باکوری ئەفغانستان پۆلیسێکی ژنیان کوشت.
گوتەبێژی ئاسایشی قەندوز، هیجرەت اللە ئەکبەری لە روونکردنەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە چەکدارەکانی تاڵیبان هێرشیان کردۆتە سەر پۆلیسێکی ژن لە ماڵەکەی خۆی لە شاری قەندوز.
ئەکبەری ئەوەشی ئاشکراکرد کە چەکدارەکان ژنە پۆلیسەکەیان لە ماڵەکەی خۆی دەرهێناوە و دەستڕێژی گولەیان لێکردووە.
جێی ئاماژەیە کە تاڵیبان تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی لەم بارەیەوە نەداوە.