لە چەند ئۆپەراسیۆنێكدا ھێزەكانی سوپای ئەفغانستان حەوت چەكداری تاڵیبانیان كوشتوون و دووانیشیان لێ برینداركردوون.
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند لە ٢٤ سەعاتی رابردوو دا چەند ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناوچەكانی قەندەھار، پاكتیكا، ئوروزگان، زابوڵ، نانگرھار بۆ سەر چەكدارانی تاڵیبان ئەنجامداوە و لە ئاكامدا حەوت چەكداریان كوشتوون و دووانی دیكەشیان بریندار كردووە و سێشیان بە دیل گرتوون ئەمە جیا لە دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەكی زۆر لە چەك و تەقەمەنی.
تا ئێستا ھیچ روونكردنەوەیەك لەبارەی ئەو ھەواڵە لەلایەن بەرپرسانی تاڵیبانەوە نەدراوە.
لەلایەكی دیكە لە ئاكامی تەقینەوەیەك لە چارچیۆیسی سەربە پارێزگەی ئوروزگا، دوو سەربازانی سوپای ئەفغانستان گیانیان لەدەستدا.