Dildar Baykan
20 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2021
واشنتۆن - AA
پارتی دیموکراتی ئەمریکا، کە بەھۆی زیادبوونی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە، لەناو خۆیاندا رای جیاوازیان تێدا دهركهوتووه، لە بابەتی فرۆشتنی چەک بە بڕی ٧٣٥ ملیۆن دۆلار لەلایەن ئیدارەی جۆ بایدن-ەوە بە ئیسرائیلیش، لێکترازانێک لە نێوان ئەندامانیاندا روویداوە.
لە کاتێکدا گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فهڵهستین و گیان لەدەستدان بەردەوامە، پەسەندکردنی فرۆشتنی چەک بە بڕی ٧٣٥ ملیۆن دۆلار لەلایەن ئیدارەی بایدن-ەوە بە ئیسرائیل، بووەته ھۆی بهرزبوونهوهی دەنگی ناڕهزایهتی لە نێو دیموکراتەکانەوە.
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، بۆب مەنەندێز-ی سەر بە دیموکراتەکان کە رەخنەی لە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە گرتبوو، لە بابەتی فرۆشتنی چەکدا، پاڵپشتی ئیدارەی بایدن-ی کرد.
بۆب مەنەندێز جەختی لەوەکردەوە کە ئەو گرێبەستی فرۆشتنی چەکە گەڕانەوەی نییە و داكۆكی لەوەکردەوە کە گرێبەستەكە زۆر لە پێش رووداوەکانی غەززەوە ھێنراوەتە کۆنگرێس.
كەسانى وەكو سەرۆکی لیژنەی بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، بێتی ماککۆلوم و سەرۆکی لیژنەی بوودجە لە ئەنجوومەنی پیران، بێرنی ساندەرز، کە خاوەنی ھەڵوێستێکی زیاتر پێشکەوتنخوازن لەناو پارتەکەدا، ئاشكرایانكرد، دەبێت مەرجی زیاتر بخرێتە سەر ئیسرائیل لە بابەتی فرۆشتنی چەک و ھاوکاریی سەربازیدا.
هاوكات چەند كەسێكى وەک سەرکردەی زۆرینە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ستێنی ھۆیر، رایانگەیاند کە ئیسرائیل مافی بەرگریی لهخۆكردنی ھەیە و جەختیان لەو کردەوە کە پێویستە ئەمریکا بەردەوام بێت لە ھاوکاری و پاڵپشتییەکانی بۆ تهلئهبیب.
- بەپێی یاساکانی ئەمریکا، کۆنگرێس ماوەی ٣٠ رۆژی لەبەردەمدایە بۆ تانهدان لە فرۆشتنی چەک بە ھەر وڵاتێک. بەڵام بۆ چەند وڵاتێکی "ھاوپەیمانی نزیک"ی وەکو ئیسرائیل ئەم ماوەیە بۆ ١٥ رۆژ کەمدەکرێتەوە. ماوەی رێگرتنی کۆنگریسی ئەمریکا لە فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل رۆژی ٢١ی ئایار کۆتاییدێت.