Hakan Çopur
16 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2020
واشنتۆن - AA
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له ئەمريكا، هەزار و ٥٨٠ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ ٨٨ هه‌زار و ٥٥٠ به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمريكا كه له‌سه‌رئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ریی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر، بووه‌ته ناوه‌ندی په‌تاكه و زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له وڵاته‌كه تۆماركراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه زانیاریی نوێكراوه‌ن سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون له وڵاتان و هه‌رێمه‌كان، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون، ٢٦ هه‌زار و ٢٢٨ كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته یه‌ك ملیۆن و ٤٨٥ هه‌زار و ٩١٢ كه‌س.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه هه‌زار و ٥٨٠ كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته ٨٨ هه‌زار و ٥٥٠ كه‌س.
له‌ڕووی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه لە دوای ئەمريكا، هه‌ریەک له ئیسپانیا به ٢٧٦ هه‌زار و ٥٠٥ حاڵه‌ت، رووسيا به ٢٧٢ هه‌زار و ٤٣ حاڵه‌ت و بەريتانيا به ٢٤٠ هه‌زار و ١٦١ حاڵه‌ت دێن.
- نيويۆرک بووەتە چەقى پەتاكە لە ئەمريكا
لەسەر ئاستى ناوخۆی ئەمريكاش، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٥٦ هەزار و ١٦ حاڵەتى تووشبوون و ٢٧ هەزار و ٥٧٤ گيانلەدەستدان لە سەرووى هەموو ويلايەتەكان دێت لەڕووى كاريگەرییهكانی ڤايرۆسى كۆرۆناوە.
له‌دوای نيويۆركيش هه‌ریه‌ك له نیوجێرسی به ١٤٥ هه‌زار و ٤٩٠ حاڵه‌تی تووشبوون و ئیڵینۆی، به ٩٠ هه‌زار و ٣٦٩ حاڵه‌ت دێن.
تا ئێستا له ئه‌مریكا ژمارەى ئەو كەسانەى كە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان بۆ ئه‌نجامدراوه، ١١ مليۆنى تێپەراندووە و ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌شی كه چاكبوونه‌ته‌وه ٣٢٧ هەزاری تێپەڕاندووه.