16 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2020
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ ئاشكرایكرد رەنگە تا كۆتايى ئه‌مساڵ پێكوتەى تايبەت به پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بدۆزنەوە، بۆ ئه‌وه‌ش كه پێكوته‌كه زۆر بە خێرايى به ئه‌مریكادا بڵاوبكرێتەوە، دەستيان بە پرۆژەىیهك به‌ناوی "Warp Speed" كردووە كە به ماناى "خێراتر لە خێرايى رووناكى" دێت.
دۆناڵد ترەمپ كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى سەبارەت كارەكانى دۆزینه‌وه‌ی پێكوتەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، لە كۆشكى سپى ئەنجامدا.
ترەمپ ئاماژەى بەوەكرد، بەگەيشتنى تواناى ئەنجامدانى پشكنينى رۆژانە بۆ ٣٥٠ هەزار پشكنین، لە ئێستادا نزیكه‌ی لە سەرجەم ويلايەتەكانى وڵاتەكە پلانى ئاساييبوونەوەى ژیان راگه‌یه‌نراوه و رایگه‌یاند: "هەنگاوێكى ديكەى گرنگى وڵاتەكەمان بەرەو ئاساييبوونه‌وه‌ى دۆخەكە، دۆزينەوەى چارەسەرى كاريگەر و پەرەپێدانى پێكوتەكانە. پێموایه تا كۆتايى ئەمساڵ پێكوتەيەك له‌به‌رده‌ستماندا دەبێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد، لەسەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكە لە ١١ى كانوونى دووەمەوە دەستيان بەكاركردن لەسەر چەند پێكوتەيەكى جوراوجۆر كردووە و حكوومەت بۆ هاوكاريكردنى ئەو جۆرە كارانە ئەوەندهی له توانایدا بووبێت، كاریكردووه.
دۆناڵد ترەمپ ئاشكراشیكرد، له‌گه‌ڵ لەوڵاتانى ديكەش كاريان لەسەر پەرەپێدانى پێكوتە كردووە و رایگه‌یاند: "لەسەر ئەم بابەتە هيچ لووتبهرزییهكمان نييە، لەگەڵ هاوپەيمانەكانمان كاردەكەين، جاری واش هەيه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه هاوپه‌یمانیشمان نیین كارده‌كه‌ین. كێ بتوانێت پێكوتەيەك دروستبكات، ئەوا كارێكی نایاب ده‌كات".
ترەمپ لە وەڵامى پرسيارى ئايا لەگەڵ چين كاردەكەن یان نا ئه‌گه‌ر پێكوته‌یه‌كیان دۆزییه‌وه، گوتى: "بەڵێ كاریان له‌گه‌ڵ دەكەين".