Kasım İleri
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن-AA
ئاژانسی هەماهەنگی ئاسایشی بەرگریی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە وەزارەتی دەرەوە لە چوارچێوەی فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازیی بە سویسرا، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی ٤۰ فڕۆکەی جەنگیی لە جۆری "F-18A" بە بەهای حەوت ملیار و ٤٥۲ ملیۆن دۆلار بەو وڵاتە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە گرێبەستەکە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایشی سویسرای دۆستی ئەمریکا و سوودی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.
لە راگەیەندراوێکی دیکەشدا ئەوە ئاشکرا کراوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی ٤۰ فڕۆکەی جەنگیی لە جۆری "F-35" بە بەهای شەش ملیار و ٥٨۰ ملیۆن دۆلار بە سویسرا.
لە راگەیەندراوی سێیەمیشدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەمریکا بڕیاری داوە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت لە جۆری "PAC-3" بە بەهای دوو ملیار و ۲۰۰ ملیۆن دۆلار بە سویسرا بفرۆشێت.