Hakan Çopur,Aliia Raimbekova,Mahmut Nabi
17 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2024
واشنتۆن ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ڕایگەیاند کە پاکێجێکی نوێ بەبڕی ٤٢٥ ملیۆن دۆلار، وەک ھاوکاریی دیکە لە بواری بەرگرییدا، پێشکەش بە ئۆکراینا دەکەن.
کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە جۆ بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی قسەی کردووە.
باسی لەوەش کردووە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جۆ بایدن ڕایگەیاندووە، کە پاکێجێکی نوێ بەبڕی ٤٢٥ ملیۆن دۆلار ، وەک ھاوکاریی دیکە لە بواری بەرگرییدا، پێشکەش بە ئۆکراینا دەکەن.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکی ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ ئۆکراینا دژبە دەستدرێژییەکانی ڕووسیا، دووپات کردووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە بەرامبەردا، سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سوپاسی جۆ بایدن و کۆنگرێسی ئەمریکای کردووە لە بەرامبەر ئەو پاکێجە نوێیەی کە بەبڕی ٤٢٥ ملیۆن دۆلار، وەک ھاوکاریی دیکە لە بواری بەرگرییدا، پێشکەشی ئۆکراینای دەکەن.