Safvan Allahverdi
20 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2020
واشنتۆن - AA
لە ئەمریکا، بە زیادبوونی ٧١٧ کەسی دیکە ژمارەی ئەوانەی کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٢١ ھەزار و ٤٢٤ کەس.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی "worldometer" بڵاوکراوەتەوە لە ئەمریکا، بە زیادبوونی ٧١٧ کەسی دیکە ژمارەی ئەوانەی کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٢١ ھەزار و ٤٢٤ کەس.
ئەمریکا لەسەر ئاستیی جیھان لە ریزبەندی یەکەمدایە لەرووی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا و دوای ئەو بەرازیل دێت و رووسیاش لە ریزبەندی سێیەمی وڵاتاندایە.
ھەروەھا ویلایەتی نیویۆرک بە چەقی قوربانیانی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا دادەنرێت کە زیاتر لە ٤٠٩ ھەزار و ٥٩٣ تووشبوو تیایدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیە ٣١ھەزار و ١٥٩ نەخۆش دوای تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.