Abdullah Shukur
31 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەو بڕیارەی کە پشتیوانی لە ھەوڵەکانی تورکیا و رووسیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەی سیاسی و کۆتایھێنان بە توندوتیژی لە سووریا دەکات، بە کۆی دەنگ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسند کرا.
لە دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی داخراو لەبارەی رێککەوتنی ئاگربەستی سووریا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پڕۆژە یاساکەی خستە بەر دەنگدان کە لە لایەن رووسیا و تورکیا پێشکەش کرابوو.
بەم پێیەش ئەو بڕیارەی کە پشتیوانی لە ھەوڵەکانی تورکیا و رووسیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەی سیاسی و کۆتایھێنان بە توندوتیژی لە سووریا دەکات، بە کۆی دەنگ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسند کرا.
ھاوکات بڕیارەکە داوای بە پەلە گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی و دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەی نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سووریا لە شاری ئاستانەی پایتەختی کازاغستان دەکات.