Mücahit Oktay
02 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2022
نیویۆرک - AA
ئەو وێنەیەی فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو، وۆڵفگانگ شوان گرتی و ژینیا جێرشمان-ی ئەمریکی کردیە تابلۆ و بووە هێمای جەنگی ئۆکراینا، دوای ئەوەی فرۆشرا بە ١٠٠ هەزار دۆلار و داهاتەکەی نێردرا بۆ ئۆکراینا، ئەوە هەم بووە جێی سەرنج هەمیش دڵ خۆشی.
نیگارکێش جێرشمان کە لە لۆس ئانجلس دەژی، ئاماژەی بەوە کرد کە بە خەیاڵیدا نەهاتووە ئەو وێنەیەی مامۆستا ئۆلینا کوریلۆ کە لە ئینتەرنێت بینیوێتی کە فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو، وۆڵفگانگ شوان لە شاری خارکێڤی ئۆکراینا گرتی کە سەری بەستراوە و دەموچاوی خوێناویە و لە میدیای نێودەوڵەتیدا بە فراوانی بڵاوکرایەوە، دوای ئەوەی کردووەیەتی بە تابلۆ هێندە دەنگدانەوە دروست بکات.

ئەو نیگارکێشە ئەمریکیە جێرشمان باسی لە وێنەکە کرد کە بووەتە هێما جەنگی ئۆکراینا و چیرۆکی کردنە تابلۆی وێنەکە کرد و، رایگەیاند "لە گووگڵ وشەی 'ئۆکراینا' ، 'جەنگ' و قوربانیم'م نووسی و بە دوای وێنەکاندا گەڕام. ئەو وێنەیەم بینی کە شوان گرتبووی، وێنەی زۆر هەبوو بەڵام ئەم وێنەیەم هاتە رێ. لەبەر ئەوە پێویست نەبوو زیاتر بگەڕێم''.
جێرشمان باسی لەوە کرد کە پاش تەواوکردنی تابلۆکە لەگەڵ فۆتۆگرافەر شوان بەشی کردووە و، گوتی: ''دەکرا ئەوە بەسەر هەر یەکێکماندا بێت. ئەگەر من بوومایە. هەستی توڕەیی و تۆڵەسەندنەوەم تێدا دروست دەبوو. بەڵام ئەوەم لە چاوەکانی ئەودا بەدی نەکرد، ئەوەی منی هاندا بیکەمە تابلۆ ئەوە بوو. پرسیارێکی ئاسان لە چاوەکانیدا هەبوو: هاوکاریم بکە''.

گوتیشی: ''کاتێ تابلۆکەم نمایش کرد بەخێرایی داخوازیەکانی سەری زیادی کرد. چەند کەسێک پشتیوانیان لە زیاد کردنەکە کرد. هەرگیز چاوەڕوانم نەدەکرد نرخەکەی لە یەک دۆلارەوە پێنج سفری بۆ زیاد بێت و تێکڕا بە ١٠٠ هەزار دۆلار بفرۆشرێت''.
