Erbil Başay
13 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2020
بەرلین - AA
حکوومەتی ئەڵمانیا لەسێدارەدانی سەرنووسەری ماڵپەڕ ی هەواڵی ئامەد نیوز، روحوڵڵا زەم لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ئیدانە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی لەسێدارەدانی رۆژنامەنووسی ئێرانی، روحوڵڵا زەم کرد کە دوێنێ شەممە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تارانەوە لە سێدارەدرا.
لە بەیاننامەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکار و نزیکەکانی رۆژنامەنووس روحوڵڵا زەم، رادەگەیەنێت کە ئەو کردەیەی بەرپرسانی ئێران ئەوانی تووشی شۆک کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا راشیگەیاندووە کە پرۆسەی رفاندنی زەم و چۆنییەتی دادگاییکردنیشی بۆ ئەوان جێی سەرسوڕمان بووە و جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدانەکەش بە "نادادپەروەرانە و لە دەرەوەی پێوەرە مرۆڤایەتییەکان" لە قەلەمداوە.