Cüneyt Karadağ
05 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2023
بەرلین – AA
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالینا بایهربۆک ئاشكرایكرد، هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا "هێرشە بۆ سەر مرۆڤایەتی".
ئانالینا بایهربۆک لە لێدوانێکیدا لە لیشبۆنە پایتەختی پورتوگال سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی رووسیای بۆسەر ئۆکراینا کرد و داوای لە هاوبەشە ئەورووپییەکانی کرد پشتیوانییەکانیان بۆ ئۆکراینا نەبڕن.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، جەختی لەوە کردەوە کە هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆسەر ژێرخانی ئۆکراینا جگە لە بێبەشکردنی ئۆکراینییەکان لە سەرچاوەی بژێوییان، هیچی تر نییە و گوتی: "ئەو هێرشانەی رووسیا هێرشە بۆ سەر مرۆڤایەتی".
راشیگهیاند: "یەکبوونی ئەورووپا کە ساڵی رابردوو ئێمەی زۆر بە بەهێزی هێشتەوە دەبێت لە ساڵی نوێشدا ببپارێزرێت و بەهێزتر بکرێت".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بهپێویستی زانی ئەورووپا بچووکترین گومان لە بابەتی پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا نەهێڵێت و گوتی: "چونکە هەر ئاماژەیەک دەربارەی کەمبوونەوەی پاڵپشتییەکان پوتین بوێر دەکات".