Mohamad Misto,Adham Kako
20 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2018
حه‌سه‌كه/ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی دا له سووریا، ده‌یان بارهه‌ڵگر كه پێشتر چه‌كیان بۆ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه گواستووه‌ته‌وه، ده‌ستیان به به‌جێهێشتنی ئه‌و وڵاته كرد.
دوای راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا، له‌سه‌ر سنووری سووریا-عێراق له دره‌نگانی شه‌وی رابردوو جموجۆڵ ده‌ستیپێكرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، كاتژمێر 11:00ی شه‌وی رابردوو، ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی ئه‌مریكا كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان بۆ تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌گواسته‌وه به‌داپۆشراوی به‌ره‌و عێراق به‌ڕێكه‌وتن.
پێشر ئه‌و بارهه‌ڵگرانه دوای هێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، به سه‌ر به‌تاڵی ده‌گه‌ڕانه‌وه عێراق به‌جۆرێك ده‌رده‌كه‌وت كه بارهه‌ڵگره‌كه به‌تاڵه، به‌ڵام ئه‌مجاره به داپۆشراوی گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق.
دوای بڕانی كاره‌بای ناوچه‌كه دره‌نگانی شه‌و بارهه‌ڵگره‌كان گه‌ڕانه‌وه و ژمارەیەکیان سه‌ربه‌تاڵ و ژمارەیەکی دیکەشیان داپۆشراو بوون.
هه‌روه‌ها له ژمارەیەک له بارهه‌ڵگره‌كاندا بینرا كه شۆفڵ و ئامێری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینیش ده‌گوازرێنه‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، فه‌رمانده ئه‌مریكییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه له‌ژێر ناوی هه‌سه‌ده‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن له ته‌واوی ناوچه‌كانی منبج و رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كشێنه‌وه.