Meiramgul Kussainova
19 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2022
نورسوڵتان-AA
باری نائاسایی كه رۆژی ٥ی كانوونی دووه‌م له سه‌رانسه‌ری كازاخستان راگه‌یه‌ندرابوو، كۆتاییهات.
له دوای نیوه‌شه‌وی ١٩ی كانوونی دووه‌مه‌وه له نورسوڵتانی پایته‌خت، هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی ئاڵماتی، ئاتراو، جامبیل، كزڵۆردا و مانگیستاو باری نائاسایی كۆتاییهات و له سه‌رانسه‌ری كازاخستاندا ژیان ئاسایی بوویه‌وه.
له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی باری نائاساییدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه له كاتژمێره دیارییكراوهكاندا جێبه‌جێ ده‌كرا، كۆتاییهات و رێكاره ئه‌منییه‌كان كه له كۆڵان و شه‌قامه‌كاندا گیرابوونه به‌ر، هه‌ڵگیران.
گوته‌بێژی سه‌ركۆماری كازاخستان، به‌ریك ئوالی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، یه‌كێتیی گه‌ل و پێكه‌وه‌بوونی و شیرازه‌ی گشتیی و خۆشگوزه‌رانی له سه‌رانسه‌ری كازاخستاندا به گیان بهختكردوویی هێزه ئه‌منییه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان توانرا ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
له‌گه‌ڵ گۆڕانی خۆپیشاندانه ئاشتییانهكان بۆ رووداوی توندوتیژیی، رۆژی ٥ی كانوونی دووه‌م سه‌ركۆماری كازاخستان، قاسم جۆمه‌رت تۆكایێڤ، له‌رێگه‌ی فهرمانێكهوه باری نائاسایی تا ١٩ی كانوونی دووه‌م له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا راگه‌یاندبوو. له رۆژی ١٣ی كانوونی دووه‌مه‌وه باری نائاسایی له ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی وڵاته‌كه به‌ر له كۆتاییهاتنی واده‌كه‌ی، هه‌ڵگیرابوو.