Ali Cura
09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2022
نورسوڵتان – AA
ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی به‌هۆی رووداوه‌كانی كازاخستان-ەوە ده‌ستگیركراون، گه‌یشته پێنج هه‌زار و ١٣٥ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی كازاخستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی رووداوه‌كانی ئه‌و وڵاته نوێ كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی رووداوهكانەوە ده‌ستگیركراون گه‌یشته پێنج هه‌زار و ١٣٥ كه‌س و زیاتر له هه‌زار و ٣٠٠ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان له کاتی پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می ده‌ستووریی له میانی خۆپیشاندانه‌كاندا برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ٣٠٠ كه‌س به‌هۆی هه‌ڵگرتنی چه‌ك، دزینی کەولوپەل و هه‌وڵدان بۆ جێهێشتنی وڵات ده‌ستگیركراون.
دوێنێ وه‌زاره‌تی ناوخۆی كازاخستان رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی به‌هۆی رووداوهكانەوە ده‌ستگیركراون گه‌یشتووه چوار هه‌زار و ٢٦٦ كه‌س کە ژماره‌یه‌ك کەسی بیانییان له‌نێودان.
له میانی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی به‌هۆی گرانكردنی نرخی سووته‌مه‌نی و خراپی ره‌وشی ئابووری له دووی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ستیان پێ كرد، پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران روویدا و به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی پۆلیس و سوپا ئاگریان تێبه‌ردرا و خۆپیشانده‌ران چوونه ناو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
سه‌ركۆماری كازاخستان، قاسم جۆمه‌رت تۆكایێڤ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تی په‌سه‌ند كرد كه له‌لایه‌ن خوپیشاندهرانهوه به به‌رپرسیاری ئه‌و بارودۆخه ده‌زاندرێت و به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كانیش ناوبراو باری نائاسایی راگه‌یاند.