Mohammed Hamood Ali Al Ragawi
25 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2022
ئیسلام ئاباد – AA
بانکی نێودەوڵەتیی بەڵێنی دا کە بە دوو ملیار دۆلار ھاوکاری پاکستان بکات، بەئامانجی دابینکردنی پێدوایستییەکانن زیان بەرکەوتووەکانی لافاوەکان.
لەمبارەیەوە ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس بڵاوی کردەوە کە جێگری سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتیی بۆ کاروباری باشووری ئاسیا، مارتن رایزەر دوای کۆتایی ھاتنی سەردانەکەی بۆ پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بۆ زیانە گیانی و ماددییەکانی لافاوەکانی پاکستان، ھەست بە خەمبارییەکی قوڵ دەکەن و جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە بانکی نێودەوڵەتیی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی پاکستان و حکوومەتەکانی هەرێمەکانی ئەو وڵاتە کاردەکات بۆ ئەوەی ھاوکاری بەپەلە، پێشکەش بە زیان بەرکەوتووان بکرێت.
راشیگەیاندووە کە بانکی نێودەوڵەتیی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ھەرێمییدا، کار دەکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات دەست بکرێت بە بنیاتنانەوەی کەرەتەکانی ژێرخان و نێشتەجێبوون لەو ناوچانەی کە زیانیان بەرکەوتووە، ھەروەھا ھاوکاریکردنی پاکستان بۆ ئەوەی بتوانێت بەرەڕووی مەترسییەکانی ئاووھەوا بوستێتەوە.
جیگری سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتیی بۆ کاروباری باشووری ئاسیا ھەروەھا راشیگەیاندووە "سوورین لەسەر ئەوەی کە بە دوو ملیار دۆلار، ھاوکاری پاکستان بکەین".
مارتن رایزەر روونشیی کردووەتەوە کە بانکی نێودەوڵەتیی، دووبارە ھاوکاریی دارایی بۆ پڕۆژەکانی ئێستا لە پاکستان تەرخان دەکات، ئەوەیش بە ئامانجی پاڵپشتییکردنی خێرا لە دابینکردنی پێداویستییەکان لە کەرەتەکانی تەندروستیی، خۆراک، نیشتەجێبوون، دووبارە نۆژەنکردنەوە و حەواڵەکردنی دراو.
دوێنێ شەممە، مارتن رایزەر لەگەڵ وەزیرانی فیدراڵیی و سەرۆکی وەزیرانی ھەرێمی سیند باشووری پاکستان کۆبوویەوە و دواتر سەردانی ناوچەی دادو رۆژھەڵاتی ھەرێمەکەی کرد کە بەھۆی لافاوەکەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.
ھەفتەی رابردوو، بانکی نێودەوڵەتیی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەھباز شەریف کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەچوو، رەزامەندی نیشاندا لەوەی ھاوکاری بەپەلە، بە بڕی ٨٥٠ ملیۆن دۆلار وەک بەشێک لە دوو ملیار دۆلارەکە، پێشکەش بە پاکستان بکات.
دەستەی کارەساتی نیشتمانیی لە پاکستان رایگەیاندووە، بەھۆی ئەو لافاوەی کە لە ١٤ی مانگی حوەزیرانی رابردووەوە ژمارەیەک ناوچەی گرتووەتەوە، ھەزار ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.