İdris Okuducu,Mohammed Baqi Hussein
17 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2017
سلێمانی - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا کە هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق چوونه‌ته ناو ده‌روازه‌ی سنووریی په‌روێزخانه‌وه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له به‌رپرسانی مه‌رزه‌كه وه‌ریگرتووه، ئه‌و هێزانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه بانگه‌شه ده‌كرێت له ئێران جێگیركراون، چوونه‌ته ناو مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه و كۆنترۆڵی مه‌رزه‌كه‌یان گرتووه‌ته ده‌ست.
به‌رپرسانی ده‌روازه‌كه له لێدوانه‌كانیاندا له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی ئاسمانیی NRT رایانگه‌یاند، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ئێرانه‌وه چوونه‌ته ناو مه‌رزی په‌روێزخان و ئاسایشیان گرتووه‌ته ده‌ست.
په‌روێزخان به‌دووری 20 كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی كه‌لار، هه‌رێمی كوردستان به ئێرانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.