Betül Yürük
07 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2022
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کۆکردنەوەی سەرباز لەلایەن رووسیا لەسەر سنوور لەگەڵ ئۆکراینا تاوتوێ کرد.
لەو بارەیەوە کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە ''سەرکردەکان گفتوگۆیان کردووە لە بارەی بەردەوامی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەرامبەر کۆکردنەوەی سەربازی رووسیا لەسەر سنوور لەگەڵ ئۆکراینا''.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بایدن و ماکرۆن جەختیان لەسەر گرنگیی پشتییوانی بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا کردووەتەوە و هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیدان بە راوێژ لەگەڵ ئۆکراینا، هاوپەیمانان و هاوبەشەکانیاندا.