09 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2020
كۆڵن – AA
مزگه‌وتی كۆڵن چرۆویهلهر له شاری كۆڵن-ی ئه‌ڵمانیا كه سه‌ر به یه‌كێتیی ئیسلامی كاروباری ئایینی توركیایه، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه به‌ردباران كرا.
له رۆژی كردنه‌وه‌ی په‌رستگاكان كه به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ ماوه‌ی هه‌شت هه‌فته له ئه‌ڵمانیا داخرابوون، كاتژمێر ٠١:١٣ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه شووشه و ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی مزگه‌وتی كۆڵن چرۆویهلهر شكێندران و زیانی زۆری به‌ركه‌وت.
چركه‌ساتی هێرشه‌كه له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێرییه‌وه تۆمار كراوه كه ده‌بیندرێ دوو كه‌س هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مزگه‌وتی چرۆویهلهری یه‌كێتیی ئیسلامی كاروباری ئایینی توركیا، ئیبراهیم ئاڵتون رایگه‌یاند كه به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیسیان له هێرشه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و پۆلیسیش پێی راگه‌یاندوون كه ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.