Dildar Baykan
05 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
واشنتۆن – AA
به یارییە ئاگرینییەکان و چه‌ندین چالاكی دیكه، ٢٤٥همین رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌مریكا به تایبه‌ت واشنتۆن و نیویۆرك به‌رز راگیرا.
چواری ته‌مووزی هه‌موو ساڵێك به به‌شداری سه‌دان هه‌زار كه‌س، چالاكییه‌كانی "رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا" به‌ڕێوه ده‌چن.
ئه‌مریكییه‌كان به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یان له به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكا و له‌نێوان میۆنۆمێنتی واشنتۆن و میۆنۆمێنتی لینكۆڵن له واشنتۆن گردبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ تاریكبوونی ئاسماندا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ٢٠ خولهك یارییە ئاگرینییەکانیان نمایش كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له باخچه‌ی كۆشكی سپی پێشوازی له ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و خانه‌واده‌ى كرد و ئاهەنگی باربێكیوی بۆ ساز كردن.
جۆ بایدن به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه، قۆناغێكی سه‌ختیان تێپه‌ڕاندووه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌ڵام به‌هۆی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌وه ژیان به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها یاده‌كه به نمایشی یارییە ئاگرینییەکان له نزیك رووباری رۆژهه‌ڵات له نیویۆرك به‌رز راگیرا.