Mahmut Geldi
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
به‌یروت - AA
هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان به گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌ره‌نگاری ئه‌و خۆپیشانده‌رانه له به‌یروتی پایته‌خت بوونه‌وه كه ده‌یانویست به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان بڕۆن.
سه‌دان هاووڵاتیی لوبنانی له یادی ١٠٠ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی لوبناندا له گۆڕه‌پانی شه‌هیدان له ناوه‌ندی به‌یروت به درووشمی "تووڕه‌یی مه‌زنی لوبنان" كۆببوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان دژی ئه‌و پارته سیاسییانه‌ی وڵاته‌كه‌یان نیشاندا كه له نێوان ساڵانی ١٩٧٥-١٩٩٠دا له‌دوای شه‌ڕی ناوخۆوه له ده‌سه‌ڵاتدا بوون.
خۆپیشانده‌ران ئاڵای لوبنان، و لافیتهگهلێكیان به‌رزكردبوویه‌وه كه باسی له قه‌یرانی ئابووریی له لوبنان و گه‌نده‌ڵیی ده‌كرد و دژی هه‌ریه‌ك له سهركۆمار، میشێل عه‌ون، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، نه‌بیه بری و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی دیكه‌ی لوبنان، درووشمیان گوته‌وه.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد هێزه سیاسییه‌كان كه ماوه‌ی ساڵانێكی درێژه لوبنان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له‌جیاتی به‌ره‌وپێشبردنی لوبنان تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و ئه‌و هێزه ناوچه‌ی و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه كاریان بۆ ده‌كه‌ن و كاردانه‌وه‌یان دژی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، مسته‌فا ئه‌دیب نیشاندا.
باسیان له‌وه‌شكرد ئه‌و كابینه نوێیه‌ی كه مسته‌فا ئه‌دیب پێكیده‌هێنێت، له‌و كه‌سایه‌تییانه پێكدێت كه نوێنه‌رایه‌تی پارته سیاسییه‌كانی ئێستای لوبنان ده‌كه‌ن.
- هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌وڕووی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه بوونه‌وه كه ده‌یانویست به‌ره‌و په‌رله‌مان بچن
خۆپیشانده‌ران بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك له خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له گۆڕه‌پانی شه‌هیدان به‌رده‌وام بوون، و دواتر به‌ربه‌سته كۆنكرێتی و ئاسنینهكانیان تێپه‌ڕاند و ویستیان به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان بچن.
دوای ئه‌وه‌ی كه خۆپیشانده‌ران به به‌رد هێرشیان كرده سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و دوكان و بازاڕه‌كانی ده‌ورووبه‌ر، له‌به‌رامبه‌ردا هێزه ئه‌منییه‌كان به بۆمبی ده‌نگی و گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌ره‌وڕوویان بوونه‌وه و سوپاش هێزی پشتیوانیی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد.
دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان رێكاری ئه‌منیی توندیان گرته به‌ر و ده‌ستیان به داواكردنی ناسنامه له‌و كه‌سانه كرد كه له گۆڕه‌پانه‌كه بوون.
لای خۆیه‌وه رێكخراوی خاچی سووری لوبنانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پێنج تیمیان به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له ئه‌نجامی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون، له گۆڕه‌پانی شه‌هیدان له ئه‌ركدا بوون.
- له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسادا پشێویی كه‌وته‌وه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له لوبنان، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كه له دوێنێوه له‌و وڵاته‌یه، له‌گه‌ڵ پاتریاكی مارۆنی لوبنان، به‌شاره بوترس ئه‌لڕاعی، خۆپشانده‌ران گردبوونه‌وه و پشێویی كه‌وته‌وه.
خۆپیشانده‌ران داوای ئازادكردنی هاووڵاتیی لوبنانی، جۆرج عه‌بدوڵڵایان ده‌كرد كه له فه‌ڕه‌نسا ده‌ستگیركراوه و له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی نێون ماكرۆن و ئه‌لڕاعی-دا ویستیان بچنه نێو باڵیۆزخانه‌كه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌وڕوویان بوونه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌ك پشێویی درووستبوو.