Büşra Selvi Öğütcen
14 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٦،٦ پله ئێندۆنیزیای هه‌ژاند.
سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی زه‌ویناسیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٦،٦ له قوڵایی ٣٧ كیلۆمه‌تر له توێكڵی زه‌ویدا رووی داوه.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه ٨٨ كیلۆمه‌تر له باشووری ناوچه‌ی لابوان بووه.
له دوای ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه، هۆشداری نه‌درا له روودانی بوومه‌له‌رزه، تاكوو ئێستاش زانیاری نه‌دراوه له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه.
٢٨ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٧،٥ پله كه‌نداوی پاڵوی دوورگه‌ی سولاوه‌سی هه‌ژاند به دوای ئه‌ویشدا تسۆنامی دۆنگگاڵا روویدا كه كاریگه‌ری كرده سه‌ر ناوچه‌كانی پاڵ‌و و سیگی. له ئاكامی بوومه‌له‌رزه و تسۆنامیهكهدا چوار هه‌زار و ٣٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئێندۆنیزیا ده‌كه‌وێته ناو پشتێنه‌ی بوومه‌له‌رزه و گڕكانه‌وه. ئه‌و پشتێنه‌یه به "بازنه‌ی ئاگرینی زه‌ریای هێمن" ناسراوه.