Mahmut Atanur
10 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2021
جاکارتا – AA
ھێمای ئەو فڕۆکە مەدەنییەی ئێندۆنیزیا کە سەر بە ھێڵی ئاسمانی سریویایایەوە دەرکەوتووە کە ماوەیەکی کەم لە بە رێکەوتنی کەوتە خوارەوە.
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێندۆنیزیا، ھادی تجاھجاتۆ لە سەردانەکەیدا بۆ بنکەی کۆنتڕۆڵکردنی قەیران لە بەندەری تانجونک پریۆک رایگەیاند کە لە چاودێری راداردا ھێمای بەھێزی فڕۆکەکەیان پێگەیشتووە و گوتی: "ھەر لەگەڵ گەیشتنی ھێماکەدا فڕۆکە و کەشتی گەڕان و پشکنین و رزگارکردن رەوانەی ناوچەکە کراون".
وەزیری گواستنەوە، کاریا سومادی'یش رایگەیاندووە کە تەواوی یەکەکانیان کەوتوونەتە ھەڵمەتێکی بەفراوان بۆ گەڕان و پشکنین.
گوتەبێژی ئاسایشی جاکارتا، یوسری یونس رایگەیاندووە کە لە میانی کارەکانی یەکەکانی ئاسایشدا ژمارەیەک کەلوپەل و پارچە گۆشت دۆزراونەتەوە.
وەزیری گواستنەوە، کاریا سومادی دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە دوێنێ دوای پێنج خولەک لە بە رێکەوتنی فڕۆکەکە پەیوەندی لەگەڵدا پچڕاوە. فڕۆکەکە بە تیمی فڕۆکەوانییەکەیەوە ٦٢ سەرنشینی تیادا بووە و لەو خاڵە کەوتووەتە خوارەوە کە دەکەوێتە نێوان ناوچە ئاوییەکانی دوورگەی لاکانگ و لاکی لە باکووری جاکارتا.