Ramal Abdullah Mahmood
21 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2018
بڕۆكسل - AA
سبه‌ی به به‌شداری به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌ورووپا لووتكه‌ی یه‌كێتییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و تهوهرهكانیشی بریتی ده‌بن له جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، پێشهاته‌كانی وڵاتانی خۆرئاوای به‌لقان، رووسیا، توركیا و دانانی باج له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئامێری دیجیتاڵی و بابه‌ته ئابوورییه‌كان.
لووتكه‌كه له بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تاكو ٢٣ی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌و میانه‌یه‌دا سه‌رۆك و سهركۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندام به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
كۆبوونهوهكهکانی لووتكه‌كه كه له ئەنجوومهنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌نجام ده‌درێت، زیاتر تاوتوێی بابه‌ته ئابوورییه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، پێشهاته‌كانی وڵاتانی خۆرئاوای به‌لقان، رووسیا، توركیا و دانانی باج له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئامێری دیجیتاڵییش ده‌خرێنه به‌رباس.
لە لووتكه‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند ته‌وه‌رێكی لێكجیا ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سێ دانیشتن ئه‌نجام ده‌درێت.
له دانیشتنی سبه‌یدا سه‌رۆك و سهركۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتان په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌خه‌نه به‌رباس.
له رۆژی دووه‌میشدا، دانیشتنی دووه‌م به ناوی لووتكه‌ی یۆرۆ ئه‌نجام ده‌درێت به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بابه‌تی یه‌كێتیی دراو و ئابووری.
له دوا دانیشتنیشدا پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه له‌باره‌ی پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.