Furkan Naci Top,Ramal Abdullah Mahmood
08 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
ئەسینا – AA
دادگای تێههڵچوونهوهی ئهسینا، بڕیاری دا بە راگرتنی ئەنجامی تێهەڵچوونەوە بە بڕیاری حکوومەت بۆ پەسەندکردنی داواکاری مافی پەنابەریەتی سولەیمان ئۆزکایناکچی کە یەکێکە لەو هەشت كودهتاچیانەی دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ لە ١٥ی تەمووز، هەڵاتوون بۆ یۆنان.
دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەسینا لەسەر تانەی حکوومەتی یۆنان بڕیاری دا، داواکاری مافی پەنابەریەتی ئۆزکایناکچی رابگرێت.
لە لایەکی دیکەوە چاوەڕێ دەکرێت ئۆزکایناکچی کە ئازادانە دەسوڕێتەوە و هاتووەتە نووسینگەی پەنابەران لە ئەسینا، دیسانەوە لە رووی کارگێڕییەوە دەستگیر بکرێتەوە. بەم بڕیارە نوێیە رێگە بە تێهەڵچوونەوە بە بڕیارە نوێکە لە بارەی ئەو سەربازە کودەتاچییە دەدرێت.
حکوومەتی یۆنان بە هۆی ئەوەی بڕیارەکەی کۆمیسیۆنی پەنابەران دەبێتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی یۆنان و تورکیا و لە پێناو بەرژەوەندی گشتییدا تانەی لە بڕیارەکە دا و بۆ راگرتن و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە داواکاری پێشکەشی دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەسینا کرد.
بڕیاریش درا دانیشتنی دادگا لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە ١٥ی شوبات بەڕێوەبچێت.