Yasin Dikme
31 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2018
ئورفا - AA
لە ئەنجامی تۆپبارانی تۆپهاوێژەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنووری سووریا لە ئورفا بەئاراستەی کۆبانێ، چوار تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە چالاکی خران و شەشی دیکە برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، سەربازانی سوپای تورکیا لەسەر هێڵی سنووریی شارۆچکەی سروج لە پارێزگای ئورفاوە لە رێگەی تۆپهاوێژەکانەوە پێگەکانی تیرۆریستانی پەیەدە/پەکەکەیان لە ناوچەی کۆبانێ خۆرهەڵاتی فورات بۆردومانکردووە.
لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی پێگەکانی تیرۆریستانی پەیەدە/پەکەکەدا، چوار تیرۆریست لە چالاکی خران و شەشی دیکەش برینداربوون.