Cüneyt Karadağ,Hemın Othman Mohammed
31 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2018
به‌رلین - AA
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، سیگمار گابرێل بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ره‌نگه ئه‌نگێلا مێركڵ له مانگی ئایاری ساڵی داهاتوودا واز له پۆسته‌ی راوێژکاری ئەڵمانیا بهێنێت.
سیگمار گابرێل كه سه‌رده‌مێك پۆستی سه‌رۆكی گشتیی پارتی سۆسیال دیموكرات (SPD) و پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای به‌ڕێوه‌بردووه له گوتارێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی Die Zeit باسی له‌وه كردووە كه وازهێنانی مێركڵ له پۆستی سه‌رۆكی گشتیی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی (CDU)، یه‌كه‌م هه‌نگاوه.
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووە، ئەنگێلا مێركڵ یه‌كه‌م هه‌نگاوی ناوه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی له نێوان پارته یه‌كگرتووه‌كان (CDU/CSU) كه به "Jamaika" ناسراوه له‌گه‌ڵ پارتی سه‌وز و دیموكراته ئازاده‌كان. له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌نگاوه‌شدا، ئەنگێلا مێركڵ قه‌رزی پارته‌كه‌ی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌ورووپا له مانگی ئایاری ساڵی 2019دا به كشانه‌وه‌ی له پۆستی راوێژكاری ده‌داته‌وه.
سیگمار گابرێل ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه هۆكاری دروستنه‌كردنی هاوپه‌یمانیه‌كه له پێشتردا ئه‌وه‌بوو كه پارتی دیموكراتی ئازاد (FDP) هاوپه‌یمانێكی به رابه‌رایه‌تی ئەنگێلا مێركڵ نه‌ویستووه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، سیگمار گابرێل باسی له‌وه كرد كه دوای ئه‌و پێشهاتانه پارتی سۆسیال دیموكرات (SPD) له رووی خۆیه‌وه هێلێكی سۆسیال دیموكراتی دیاری كرد و به‌پێویستی زانی ئومێد و ژیانێكی باشتر پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانیا و كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ورووپا بكات.