Davit Kachkachishvili
28 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2023
کیێڤ - AA
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا، ڤیتالی کلیچکۆ رایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەکان بۆسەر شارەکە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەیش برینداربووە.
ڤیتالی کلیچکۆ لە راگەیەندراوێکدا کە لە چەناڵی خۆی لە تێلێگرام بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە لە کاتەکانی نیوە شەوەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تەقینەوە لە ژمارەیەک ناوچەی کیێڤ روویداوە.
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ باسی لەوە کرد کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەر شارەکە و بەهۆیەوە لە ژێرخانی ناوچەکانی سڤیاتۆشینسکی، پێچێرسک، سۆلۆمیانسکا و هۆلۆسیڤ ئاگر کەوتووەتەوە.
کلیچکۆ هەروەها باسی لەوە کردووە کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا، پیاوێکی تەمەن ٤١ ساڵ گیانی لەدەستداوە و ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵیش برینداربووە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکراینا ٢٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان خستووەتەخوارەوە.