Muhammet Ali Kemal
24 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2017
لە ئەنجامی نقومبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی دوورگەی لێسبۆس لە دەریای ئیجە کە پەنابەرانی هەڵگرتبوو، ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی هەواڵیی ANA-MPAی یۆنان، دوای ئەوەی کە لە نقومبوونی بەلەمێک لە باکووری دوورگەی لێسبۆس لەلایەن یەکەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە، ئاگادار دەکرێنەوە، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنان، دەچنە شوێنی رووداوەکە.
تیمە یۆنانییەکان، تەرمی منداڵێک، چوار ژن و پیاوێک دەدۆزنەوە و ژنێکی دووگیانیش رزگاردەکەن.
بە پێی ئەو هەواڵانەش کە لە میدیای لۆکاڵیدا بڵاوکراونەتەوە، مەزەندە دەکرێت بەلەمەکە سەرلەبەیانی زووی ئەمڕۆ نقوم بووبێت و لەبەر ئەوەش کە نازانرێت چەند پەنابەری هەڵگرتووە، گەڕان و پشکنین لە ناوچەکە بەردەوامە.