Zuhal Demirci
18 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2022
لەندەن - AA
دەزگای هەڵسەنگاندی میدیایی بەریتانیا "Ofcom"، هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پەخشی کەناڵی "RT"ی رووسیای راگەیاند.
لەوبارەیەشەوە دەزگا بەریتانییەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لەپشت دەرکردنی ئەم بڕیارەوە کۆمەڵێک هۆکار هەن، وەک پشتیوانیکردنی کەناڵەکە لەلایەن حکوومەتی رووسیاوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بڕیارەکە هاوکاتە لەگەڵ کرانەوەی ٢٩ داوای یاسایی لە بارەی پرسی بەردەوامی بێلایەنی کەناڵەکە لە رووماڵکردنی رووداوەکانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا".
باس لەوەش کراوە کە دەزگا بەریتانییەکە لە دەرکردنی بڕیارەکەیدا پاراستنی ئاسایشی گشتی و سیستمی راگەیاندنی بەریتانیای لەبەرچاوگرتووە و لەو رووانەوە کەناڵی "RT" مەرجە پێویستەکانی پەخشی نەبووە.