Mohammed Baqi Hussein
09 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2017
له‌نده‌ن - AA
وه‌زیری به‌رگریی بەریتانیا، مایكڵ فاڵۆن رایگەیاند "رووسیا پشتیوانی ئه‌سه‌ده. رووسیا به‌رپرسیاره له هه‌ر سڤیلێك كه هه‌فته‌ی رابردوو گیانی له‌ده‌ستداوه".
مایكڵ فاڵۆن له وتارێكیدا كه بۆ رۆژنامه‌ی Sunday Times نووسیویه‌تی ده‌ڵێت، "پوتین كه وه‌ك بووكه‌ڵه یاری به ئه‌سه‌د ده‌كات، پێویسته ده‌ستبەرداری ئه‌سه‌د ببێت و له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا له بنیاتنانی ئاشتیدا به‌شداربێت. ئه‌و هێرشه‌ی بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 100 كه‌سی سڤیل به ژن و منداڵه‌وه، كرده‌وه‌یه‌كی نائه‌خلاقی و نایاساییه. دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی و گازی ژه‌هراوی و خنكێنه‌ر له ساڵی 1925دا به پڕۆتۆكۆڵی جنێڤ قه‌ده‌غه‌كرا. سه‌رباری ئه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كانه‌ی دژی گه‌له‌كه‌ی به‌كارهێنا. ساڵی 2013 یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێلكران و هه‌زار و 500 كه‌س له سووریا به‌و چه‌كانه كوژران".
دوێنێش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا كه بڕیاربوو سبه‌ی 10ی نیسان ئه‌نجامی بدات، هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.