Selen Temizer
22 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
بڕۆكسل – AA
توندكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌هۆی زیادبوونی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان لە بەلجیکا، ناڕه‌زایه‌تی لێ كه‌وته‌وه و نزیكه‌ی ٣٥ هه‌زار كه‌سی هێنایه سه‌ر شه‌قام.
نزیكه‌ی ٣٥ هه‌زار به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له توندكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كان ده‌می نیوه‌ڕۆ له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری باكوور له بڕۆكسل گردبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران به ده‌م گوتنه‌وه‌ی دروشمی "ئازادی" به‌ره‌و دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ڕێ كه‌وتن.
سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كه به ئارامی ده‌ستی پێ كرد و دواتر خۆپیشانده‌ران شتیان له پۆلیس گرت، فیشه‌كه شێته‌یان به‌كار هێنا و ئاگریان لە خۆڵ و خاشاک به‌ردا.
به‌هۆی به‌كارهێنانی ئاوی قه‌تیسكراو و گازی فرمێسك‌ڕێژ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، سێ پۆلیس و خۆپیشانده‌رێك بریندار بوون.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا، سێ ئۆتۆمبێلی پۆلیس له‌كار كه‌وتن و ٤٤ كه‌سیش ده‌ستگیر كران.