Dilara Zengin
30 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2021
واشنتۆن - AA
بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای تویتەر، جاک دۆرسەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند.
جاک دۆرسەی کە هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیاکەیە لە هەژماری تایبەتی خۆی، هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە.
دەربارەی ئەم بابەتەش، کۆمپانیای تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە بە کۆی دەنگ بڕیاریداوە بەرپرسی تەکنەلۆجیای تویتەر، پاراگ ئاگراواڵ لە پۆستی بەڕێوبەری گشتیدا دەستبەکاربێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە پاراک ئاگراواڵ ماوەی ١٠ ساڵە لە تویتەر کار دەکات و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە تا ئێستا بەرپرسی تەکنەلۆجیای تویتەر بووە.