Ertuğrul Subaşı
30 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
راپۆرتی بریكاری سەرۆکی فراكسیۆنی تورکیا لە ئەنجوومەنی پەرلەمانی ناتۆ، ئەحمەد به‌رات چۆنکار له‌ژێر ناوی "داهاتووی عێراق: ئاسایش، سەقامگیریی و رۆڵی هەرێمایەتیی" لە کۆبوونەوەی كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌تی ده‌ریای ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كه لە بارسێلۆنا به‌ڕێوه‌چوو، تاوتوێ كرا و په‌سه‌ند كرا.
ئەحمەد به‌رات چۆكار كه په‌رله‌مانتاری ئاک پارتی-یه له بازنه‌ی ئیستانبوڵ و بریكاری سەرۆکی کۆمسیۆنی دەرەوەی پەرلەمانی تورکیایە له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كرد، ئه‌و تێزانه‌ی تورکیا کە لە هەموو بۆنه‌كاندا بەشێوەیەکی بابەتییانە بەرزکراوەتەوە له راپۆرته‌كه‌دا دانراوه، به‌و شێوه‌یه‌ش په‌سه‌ندكراوه و لە ئەنجوومەنی پەرلەمانی ناتۆ تۆمار كراوه.
راپۆرتی بریكاری سەرۆکی فراكسیۆنی تورکیا لە ئەنجوومەنی پەرلەمانی ناتۆ، ئەحمەد به‌رات چۆنکار باسی له‌وه كرد كه له راپۆرته‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق كراوه‌ته‌وه و ئاسایش له‌و وڵاته كه ٢٠ ساڵه به قۆناغی وه‌ك داگیركاریی ئه‌مریكا، شه‌ڕی ناوخۆ، تیرۆر، دابه‌شبوونی مه‌زهه‌بی و داڕووخانی ئۆرگانه‌كانی ده‌وڵه‌ت روویانداوه، ئاسایش تیایدا له ٢٠١٩ه‌وه تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پهرهوپێشچووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، وڵاته‌كه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بووه‌ته‌وه.
ئەحمەد به‌رات چۆنکار، هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه له پاڵ ئه‌مریكادا كه وه‌ك به‌هێزترین هێزی ده‌ره‌كی ناوچه‌كه له عێراق بوونی هه‌یه، هه‌ریه‌ك له ئێران، وڵاتانی كه‌نداو و توركیا كاریگه‌رن له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق.