Mazın Asad,Hemın Othman Mohammed
25 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2017
برۆکسل - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بەشە بوودجەی پێویست بۆ خەرجییەکانی بواری بەرگریی تەرخان بکەن و راشیگەیاند لە ماوەی ھەشت ساڵی رابردوودا خەرجییەکانی ئەمریکا لە بواری بەرگریی زیاترە لە خەرجی بەرگریی گشت وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ.
لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، رێوڕەسمی کردنەوەی مۆنیۆمێنتی دیواری بەرلین و ١١ی ئەیلوول بەڕێوەچوو.
ترەمپ لە رێوڕەسمەکە بۆ ماوەیەک بۆ قوربانیانی ھێرشەکەی مانچستەر وەستا. دواتر لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بەشە بوودجەی پێویست بۆ خەرجییەکانی بواری بەرگریی پێشکەش بکەن و راشیگەیاند لە ٢٨ وڵاتی ئەندام لە ناتۆ ھێشتا ٢٣ وڵاتی ئەندام بەشە بوودجەی پێویست بۆ بواری بەرگریی خەرج ناکات.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و حاڵه‌ته‌دا ناڕه‌واییه‌كی گه‌وره به‌رامبه‌ر ئه‌و خەڵکەی ئه‌مریكا ده‌كریت كه باج ده‌ده‌ن، زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوكاری پێشكه‌ش ناكه‌ن قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بووی رابردوویان لەلایه، ئه‌و خه‌رجییانه‌ی ئه‌مریكا له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا له‌بواری به‌رگری كردوویه‌تی زیاتره له‌و خه‌رجییه‌ی هه‌موو هاوپه‌یمانانی ناتۆ له ئه‌ستۆیان گرتووه.
گوتیشی: "ئه‌و بڕه كه‌مه پاره‌یه‌ی ده‌درێت كه وه‌ك قەرزی درێژخایه‌نی لێهاتووه و، ته‌نانه‌ت ته‌رخانكردنی %2ی به‌رهه‌می ناوخۆیی بۆ به‌رگریی دژ به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له تهشهنهسهندندان به‌س نییه".
تره‌مپ داوای له هاوپه‌یمانان كرد لانی كه‌م %2ی هاوكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له ئارادان و، گوتی: "ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانانی ناتۆ ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه‌وتبووه سه‌ر شانیان پێشكه‌شیان بكردایه، ئه‌وا ناتۆ زۆر به‌هێزتر ده‌بوو به‌تایبه‌تی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا".
- "باره‌گای نوێ راده‌ستكرا"
پاشان له رێوڕه‌سمێكی دیكه‌دا باره‌گای نویی ناتۆ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌لجیكاوه راده‌ستی ناتۆ كرا و، ئاڵای وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌گه‌ل لێدانی مارش هه‌ڵكرا، هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی به‌لجیكا، چیك و ئیتالیا نمایشیان ئه‌نجام دا.