Hemın Othman Mohammed
25 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2017
ئه‌سینا - AA
له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان، به بۆمب هێرشكرایه سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری ئه‌و وڵاته، لوكاس پاپادیمۆس.
له كاتێكدا ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی پاپادیمۆسی له‌نێودابووه و له رۆیشتندابووه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كردوویه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه پاپادیمۆس به سه‌ختی برنداربووه، له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه كه له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون و، پاش رووداوه‌كه گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌ندرا كه به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه پاپادیمۆس سنگی و قاچه‌كانی برنداربوون و، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه.
به‌پێی هه‌واڵی ناوخۆی یۆنان، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ئه‌نجامی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كدا بووه كه نێردراوه بۆ پاپادیمۆس.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی گه‌واهیده‌رانی رووداوه‌كه، ته‌قینه‌وه‌كه له شه‌قامی 3ی ئه‌یلول روویداوه و، به‌هۆییه‌وه جامی ئۆتۆمبێله گولـلهنهبڕهكهی پاپادیمۆس شكاوه و، دوكه‌ڵێكی زۆر له ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه.
دوا به‌دوای رووداوه‌كه پۆلیس ئه‌و شه‌قامه‌ی به‌رووی هاتوچۆدا داخستووه كه ترووداوهكهی تێدا رووداوه و ، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش دریژه‌یان هه‌یه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌سینا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند پاكه‌تێكی گوماناویدا گیراوه كه له رێگه‌ی پۆسته‌وه بۆ هه‌ندێک له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سه‌ركرده ئه‌ورووپییه‌كان نێردراوه.
ئه‌و پاكهتانهی له ئه‌سیناوه نێردراون ریكخراوی به‌ناو "پیلانی خانه‌كانی ئاگره‌وه" له ئه‌ستۆ گیراون.