Dildar Baykan,Ramal Abdullah Mahmood
21 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: "ئاسانتترین كار له جیهان ئه‌وه‌یه بچینه ناو ئێران. پێموایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر ناچینه ناو ئێران نه‌رمییه‌كی زۆر دهنوێنم"
له میانی كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا، سكۆت مۆریسۆن كه له كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چوو، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا رایگه‌یاند: "ئه‌و سزایانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر ئێران، زۆر له‌وانه‌ی پێشووتر تێپه‌ڕیوون".
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له‌و باوه‌ڕه‌دان سزادانی ئێران سوودی ده‌بێت و گوتی: " ئاسانتترین كار له جیهان ئه‌وه‌یه بچینه ناو ئێران، پێموایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر ناچینه ناو ئێران نه‌رمییه‌كی زۆر دهنوێنم".
گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كه ده‌مێكه به‌رده‌وامه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئێرانی به‌به‌رپرسیاری هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی سعوودیه (ئارامكۆ) له‌قه‌ڵه‌مدا هێنده‌ی دیكه گرژییه‌كان ئاڵۆز بوون.
سه‌رۆك تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا راوێژكاری نوێی ئاسایشی نیشتمانی، رۆبه‌رت ئۆبرایه‌ن له كاتێكدا نوێنه‌ری تایبه‌تی كاروباری بارمته‌گیراوان بووه رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌مریكییه ده‌ستگیركراوه‌كان بۆ ئه‌مریكا.
سه‌باره‌ت به ئازادكردنی قه‌شه‌ی ئه‌مریكی، ئاندریۆ بۆرنسن تره‌مپ گوتی: "سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان زۆر باشه و توانیمان قه‌شه‌ی ناوازه‌مان (برونسۆن) كه هه‌موو كه‌س خۆشی ده‌وێ بهێنینه ماڵه‌وه"
ناوبراو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ چین رێككه‌وتننامه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌نجام بده‌ن و گوتی: "پێویست به هیچ رێككه‌وتننامه‌یه‌ك ناكات له‌گه‌ڵ چین به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٠".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانیان له سووریا و ئه‌فغانستان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه له سه‌دا ١٠٠ "خه‌لافه‌تی داعش"یان كه‌مكردۆته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی هه‌زاران ئه‌ندامی داعش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، گوتی: "ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێنرێنه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی لێیه‌وه هاتوون بدرێنه دادگا و (ئه‌و وڵاتانه) ده‌یانه‌وێ چیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، بیكه‌ن".