Mücahit Oktay
09 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2025
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بە دۆخی غەززە دا کە لە ژێر هێرشەکانی ئیسرائیل دایە و گوتی، ئەوە تراجیدیایەکە و پێویستە چارەسەر بکرێت.
ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەی کابینەکەیدا لەبارەی پرسەکانی ڕۆژەڤەوە قسەی کرد.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "غەززە تراجیدیایە و پێویستە چارەسەر بکرێت" و جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو دۆخە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو چارەسەر دەکات.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بە دیداری خۆی و ناتانیاهو دا و گوتی، "لە گفتوگۆکانماندا، ڕەنگە تەنیا باسمان لە غەززە کردبێت".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە هەوڵەکانی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ڤیتکۆڤ کرد و گوتی، "هیوادارین هەتا کۆتایی ئەم هەفتەیە بگەین بە ڕێککەوتنێکی ٦٠ ڕۆژە و لە میانی ڕێککەوتنەکەدا ١٠ بەدیلگیراو ئازاد و نۆ تەرمیش ڕادەست بکرێتەوە".
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەش داو کە هیوادارە ئەو ئاگربەستە ڕێگە بکاتەوە بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکەی هەمیشەیی.