Muhammet Nusret Altun,Hemın Othman Mohammed
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
كابول - AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به پاسێكدا له پارێزگای هێرات رۆژئاوای ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٣٢ كه‌س کوژران.
گوته‌بێژی ئاسایشی پارێزگای فه‌راه، میحیبوڵڵا موحیب له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، ٣٢ كه‌س کوژراون و ١٥ی دیکەیش برینداربوون.
میحیبوڵڵا موحیب ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه برینی زۆربه‌ی برینداران سه‌خته.
تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه پاسه‌كه به‌ره‌و پارێزگای فه‌راه رۆیشتووه.