Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه له ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه نیوه‌ی ده‌نگده‌رانی تۆماركراوی ئه‌و وڵاته سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان، دۆناڵد تره‌مپ به ''ره‌گه‌زپه‌رست'' ده‌زانن.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه كه له لایه‌ن زانكۆی کوینیپیاک-ه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، له‌سه‌دا ٥١ی ده‌نگده‌رانی تۆماركراو تره‌مپ به ''ره‌گه‌زپه‌رست'' ده‌زانن و له‌سه‌دا ٤٥یشیان پێیان وانییه تره‌مپ ''ره‌گه‌زپه‌رست'' بێت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی سپی پێست كه تره‌مپ به ''ره‌گه‌زپه‌رست'' ده‌زانن له‌سه‌دا ٤٦ ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی ره‌ش پێست تا له‌سه‌دا ٨٠ به‌رز بووه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا له‌سه‌دا ٦٠ی ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له توێژینه‌وه‌كه‌دا كردووه هیچ هه‌نگاوێك به په‌سه‌ند نازانن كه له كۆنگرێس ده‌درێت بۆ دوورخستنه‌وه‌ی تره‌مپ.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ریده‌خات كه ده‌نگده‌ران نیگه‌رانبوون له هه‌ندێک لێدوانی ئه‌م دواییانه‌ی تره‌مپ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیشانی‌دا كه ده‌نگده‌ران دژایه‌تی هه‌ر هه‌نگاوێكی دیموكراته‌كان ده‌كه‌ن كه له كۆنگرێس تره‌مپ بكاته ئامانج.
توێژینه‌وه‌كه له رۆژانی ٢٥-٢٨ی تهمووز له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا و له‌نێو هه‌زار و ٣٠٦ ده‌نگده‌ری تۆماركراو ئه‌نجامدراوه.