Sümeyye Dilara Dinçer,Muhammet Torunlu
04 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2026
ئەنقەرە ــ AA
جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەڤەنت گومروکچو و ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کۆنترۆڵکردنی چەک و ئاسایشی نێودەوڵەتی، تۆماس جەی دی نانۆ پرسی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لە بواری بەرگرییدا تاوتوێ کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ئاماژەی بەوەداوە کە لەڤەنت گومروکچو لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن لەگەڵ تۆماس جەی دی نانۆ کۆبووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاوتوێکراوە، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بواری بەرگرییدا.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەڤەنت گومروکچو لە واشنتۆن بەشداری لە کۆبوونەوەیەکدا کردووە کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئەتڵەسەوە ڕێکخرابوو.
ڕاشیگەیاندووە کە لەڤەنت گومروکچو لە کۆبوونەوەکەدا وەڵامی پرسیارەکانی بەشداربووانی داوەتەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا، ئەمریکا و ناتۆ، ھەروەھا پرسە ھەرێمییەکان.