Hakan Çopur,Muhammet Torunlu
04 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2026
واشنتۆن ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە دۆسیەی ئێپستین دابخرێت و ھانی ھاووڵاتییانی ئەمریکای دا کە لە بری دۆسیەی ئێپستین گرنگی بە پرسەکانی ناوخۆی وڵات بدەن.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا لە کۆشکی سپی گوتی: "لە کۆتاییدا بێتاوانی من سەلمێندرا، من بەتەواوی بێتاوانم، سەرەڕای ئەو ھەموو بەڵگەنامانەی کە ھەزاران و ملیۆنەھا لاپەڕەیان تێدایە، ھیچ شتێکیان لە دژی من نەدۆزیوەتەوە".
ڕاشیگەیاند کە ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە دۆسیەی ئێپستین دابخرێت و گوتی: "پێویستە ھاووڵاتییانی ئەمریکا لە بری دۆسیەی ئێپستین، گرنگی بە پرسەکانی ناوخۆی وڵات بدەن".
جێفری ئیپستین لە ساڵی ٢٠١٩دا لە کاتی دادگاییکردنی بە تۆمەتی دروستکردنی تۆڕێکی لەشفرۆشی کە کچانی تەمەن خوار ١٨ ساڵی کردووەتە ئامانج، تەرمەکەی لە زینداندا دۆزرایەوە.