Dilara Zengin Okay
14 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2023
واشنتۆن - AA
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ئیلۆن ماسک رایگەیاند، تایبەتمەندیی ئابۆنەبوون دەخاتە بەردەست بەرهەمهێنەرانی ناوەڕۆک.
ماسک لە تویتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، "داواکاری پێشکەش بکەن بۆ سوودمەندبوون لە تایبەتمەندیی ئابۆنەبوون بۆ هەموو جۆرە ماددەیەک، لە دەقی درێژەوە تا ڤیدیۆی چەندین کاتژمێری".
ماسک ئاماژەی بەوە داوە کە بەکارهێنەران دەتوانن سوود لەم تایبەتمەندییە وەربگرن لە رێگەی تابی "پارەدانان" لە "رێکخستنەکان"ی تویتەر و رایگەیاندووە کە تویتەر لە ماوەی ١٢ مانگی یەکەمدا، جگە لەو پارەیەی کە ئەندرۆید و iOS وەریدەگرن، هیچ بڕە پارەیەک لە بەکارهێنەران وەرناگیرێت.
ماسک هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە تویتەر هەروەها یارمەتیی بەکارهێنەرانی دەدات بۆ ناساندنی کارەکانیان و رایگەیاندووە: "ئامانجمان ئەوەیە زۆرترین خزمەت بە داهێنەران بکەین".