Barış Seçkin,Ahmet Kartal
20 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2025
ڕۆما - AA
گڕکانی ئیتنا کە بە یەکێک لە گڕکانە چالاکەکانی باشووری ئیتاڵیا دادەندرێت لە میانی ئەم مانگەدا، بۆ چوارەم جار لەسەر یەکترتەقیوەتەوە و بڕێکی زۆر خۆڵەمێش و پاشماوەی گڕکانی دەرکرد.
گڕکانەکە کە دەکەوێتە سەر چیای ئیتنا لە دوورگەی سیسیلیا، نزیکەی سێ ھەزار و ٣٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی کردووە بە چالاکی و دەردانی خۆڵەمێش و پاشماوەی گڕکانی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە ژمارەیەک سەرچاوەی خۆجێی دەستی کەوتووە لە دوێنێ شەممەوە، گڕکانەکە دووبارە بە بەرزی ٢٩ ھەزار مەتر دەستی بە دەردەنی خۆڵەمێش و پاشماوەی گڕکانی کردووە کە تا بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەردەوامبووە.
ھاوکات پەیمانگای نیشتمانی پەیمانگای نیشتیمانی ئیتالیا بۆ جیۆفیزیا و گڕکانناسی لە ڕاگەیاندراوێکدا دووپاتی کردووەتەوە کە ھێشتا چالاکی گڕکانی لە ئیتنا، بوونی ھەیە.
ھەرلەبارەیەوە میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردووەتەوە کە دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا، بەھۆی چالاکبوونەوەی گڕکانی لە ئیتنا، ئاستی ھۆشداری سووریان بەو فڕۆکانە داوە کە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەفڕن.
لەم مانگەدا، ئەمە چوارەم جار، گڕکانی ئیتنا، چالاک ببێتەوە و بتەقێتەوە.