Iyad Nabolsi,Gülşen Topçu
21 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2025
ئیستانبوڵ - AA
ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی کردە سەر سەنعای پایتەختی یەمەن.
بەپێی هەواڵێکی تەلەڤيزیۆنی مەسیرەی سەربە حووسییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی سەنعا.
لە نێو ئەو ناوچانەی کراونەتە ئامانج ناوچەکانی عەتان و عەسر لە قەزای مەین و گەڕەکی فەروە لە قەزای شوود و بازاڕ هەیە.
لە هەواڵەکەدا زانیاری سەبارت بەوە بڵاونەکراوەتەوە کە هێرشەکان زیانی گیانیی و ماددیان لێکەوتووەتەوە یان نا.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، لە ١٩ی نیساندا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان کردە سەر سەنعا و، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.