Hemın Othman Mohammed
21 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
تەلەڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی رووسیا Russia Today، به هه‌ڵه به‌ڵگه‌ی به‌كارهێنانی بۆمبی هێشووی بڵاوكرده‌وه له‌لایه‌ن فڕۆكه رووسیاكانهوه له سووریادا.
كه‌ناڵی هه‌واڵیی رووسیا تودەی RT، سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری رووسیا سێرگی شۆیگو بۆ بنكه‌ی ئاسمانی حمێمیم له سووریا، هه‌واڵێكی ئاماده كرد و تیایدا دیمه‌نی سه‌ردانی شۆیگو بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كه و ئاماده‌كاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هیرشی ئاسمانی بڵاوكرده‌وه.
له دیمه‌نه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه فڕۆكه‌یەکی رووسی پارچه‌كانی بۆمبی هێشووی RBK-500 ZAB 2.5SMی هه‌ڵگرتووه.
كاتێ ئه‌و دیمه‌نانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوبووه‌وه، ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كه ئه‌و دیمه‌نانه‌یان له كه‌ناڵی فه‌رمی یوتیوب سڕیه‌وه. پاش سڕینه‌وه‌ی به‌شی ئه‌و دیمه‌نه‌ی تیایدا بۆمبه هێشووییهكان ده‌رده‌كه‌ون كه ماوه‌كه‌ی پێنج چركه بوو، دووباره هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه.
فرۆكه‌كانی رووسیا، كه به بۆمبی فسفۆر، ناپاڵم و هێشووی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كه‌ن، له ناوه‌ندی شاره‌كه قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، ناوه‌نده‌كانی به‌رگری شارستانی، بازاڕ و شوێنكاره‌كان ده‌كه‌نه ئامانج.
پێشتر چه‌ندین جار هه‌واڵ بڵاوكرایه‌وه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی بۆمبی هێشووی له‌لایه‌ن رووسیاوه له سووریا. رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تیش له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٥١دا راپۆرتێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردبووه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ره‌ت كردبووه‌وه.